تۆپبارانەکانی حکومەتی تورکیا، گیان لە دەستدانی کچێکی گەنجی باشووری کوردستانی لێکەوتەوە

kmmk

هێرش و تۆپبارانەکانی حکومەتی تورکیا لە سنووری بارزانی باشووری کوردستان بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی کچێکی گەنج .

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنیوز ، وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاندوە ، یەکی جولای، کچێک بەناوی( دونیا ڕەشید ناجی ) تەمەن ١٩ ساڵ دانیشتوی گوندی هەلانیای سەر بە شارەدێی شێروان مەزن له سنورى بارزان بەهۆی هاوەنێکی سوپای تورکیاوە گیانی لەدەستداوە.

دەوڵەتی تورکیا ڕۆژانە سنووری بارزان و بادینان و برادۆست و قەندیل بۆردوومان و تۆپباران دەکات و هاوڵاتیانی سنوورەکە دەکوژێت و بریندار دەکات و ماڵ و ڕەز و باخیان وێران دەکات، لە بەرانبەریشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی عێراق بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان