کوردستان سەرچاوەی ئاوە شیرینەکانە و تینوێتی ناشکێ و کرماشانەکەشی هاوینێکی بێ کارەبا چاوەڕێی دەکات

kmmk: بەڕێوەبەری گشتی شەریکەی دابەشکردنی کارەبای پارێزگای کرماشان لە کۆڕێکی هەواڵنێریدا ڕایگەیاند :

ئەمساڵ تاریکی و بێ کارەبایی چاوەڕووانی پارێزگای کرماشان دەکات بە هۆی بەکارهێنانی زیاتر لە بەرهەمهێنانی کارەبا لەو پارێزگایەدا و هەر بەو هۆیەشەوە دوێنی شاهدی بچڕای کارەبا بوین.

وڵاتی ئێران یەک لەووڵاتانەیە کە خاوەنی سەرچاوەی زۆری وزەیە و مەزەندە دەکرێت بڕی ۹۰٪ سوتەمەنی بەرهەمهێنانی کارەباکەی لە شێوەی کۆنی تۆربینی و پاتڕۆڵی بەرهەم دێت ،کەچی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای کرماشان تێیدا ماونەتەوە.

قەیرانێیکی تری ئێران کێشەی بێ ئاوییە و زۆربەی دانیشتووانی شارەکانی باشوری ئێران بە هۆی بێ ئاویەوە ناچار بوون بۆ شارەکانی تری ئێران کۆچ بکەن، بەڵام لە سەرچاوەی ئاوەشیرینەکاندا (ڕۆژهەڵاتی کوردستان) گوندێک بەناوی دەل سەربە هەوارامان لە شاری سەوڵاوا زیاتر لە حەوتوێیکە کێشەی بێ ئاویان هەیە.

یەکێک لە چالاکانی ئەو گوندە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا لە گەڵ گازندەکردن لەو دۆخە، ڕایگەیاندوە ئەو گوندە هەزار کەس دانیشتوی هەیە و لە بێ ئاوییدا دەخنکێت!

بەو شێوەیە سکاڵای خۆی بەگوێ نابەرپرسانەی بەڕێوەبەرداندا هێناوە .

گوندی دەل لە ناوکورکەی سروشتی دڵڕفێنی هەوارامان بەساڵانە کەم ئاوی بەرۆکی گرتوە و بەرپرسانی حکومەتیش هیچ هەوڵکییان بۆ چارەسەری ئەوکێشەیە نەکردوە .

پیویستە بگوترێت، کێشەی بێ ئاوی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە بەتایبەت کرماشان .

بێ ئاوی لە گوندی دەل
بێ ئاوی لە گوندی دەل

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا لە مەڕ دۆخی نالەباری ئاوی ۳٥۰ گوندی کرماشان هۆشداری دابوو .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان