ئاگرتێبەردانی لەوەڕگەو دارستانەکانی ناوچەی مەریوان لەلایەن دەست و پێوەندەکانی سەربە حکوومەتەوە

KMMK: ڕۆژی پێنج شەممە ۷ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەلایەن چەندد کەسێکی نەناسراوەوە ڕووبەرێکی زۆر لە لەوەڕگە و دارستانەکانی مەریوان ئاگریان تێبەردرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوی ئەو شوێنانەی ئاگریان تێبەردراوە بەم جۆرەیە : ” تەرخاناوا، پشتی مەخزەنی ئاو، کۆڵان، بەرزاییەکانی پشتی گەڕەکی چوارباخ” کە بوو بەهۆی سووتانی لەوەڕگە ودارستانەکانی ئەو ناوچەیە و تەنانەت ئاژەڵە کێویەکانی وەکوو کیسەڵ کەلەم ساڵدا بەهۆی بارانی زۆرەوە گیانارانێکی زۆرتر لە چیاکانی کوردستان کۆببوونەوە.

شایانی باسە، کۆماری ئیسلامی بەسوتاندنی لەوەڕگە ودارستانەکان، دەیهەوێ ناوچە شاخاوی وسرووشتییەکانی کوردستان لەناو ببات و بتوانێ بەمەبەستی نانەوەی بنکە وبارەگای سەربازی کەڵکیان لێ وەربگرێ وهەروەها گوندەکان کە باشترین شوێنگەی یان و پشتبەستن بەخۆیە چۆڵ بکرێن وبەجێی ئەوە خەڵک ئاوارەی شارەگەورەکان ببێ وشوێنەواری ژیان لەکوردستان وئەرکی پاراستنی لەلایەن خەڵکەوە بە ئامانج نەگیردرێ.

شیاوی باس کردنە کە ئەم ئاگرکەوتنەوانە تەنیا لەلایەن ژینگەپارێزانی ئەنجوومەنی چیای سەوەزە کۆنتڕۆڵ کران و ناوەندە پێوەندی دارەکان وەکوو هەموودەم خۆیانی لێ دەبوێرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان