خۆکوژی گەنجێک لەشاری پێنجوێن لەباشووری کوردستان

KMMK:  چوارشەممە ۲۷ی جوونی ۲۰۱۸ لەیەکێک لە مزگەوتەکانی پێنجوێن تەرمی گەنجێکی۱۷ساڵ بە هەڵواسراوی دۆزڕایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە ماڵپەڕی هەواڵگری ڕۆژنیووز پشتڕاستی کردۆتەوە لەمزگەوتی ئەبووبەکر سدیق لەشارۆچکەی پێنجوێن سەربە پارێزگای سلێمانی ،تەرمی گەنجێکی تەمەن ۱۷ساڵ بەناونیشانی” محەممەد کەماڵ” بەهەڵواسراوی دۆزرایەوە.
جێگەی باسە لێپرسراوی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن ڕایگەیاند :پشکنینی تەواو بۆناوبراو کراوە وهیچ شوێنەوارێک جگە لە پەتی خۆخنکاندنەکتی پێوە دیار نییە وئەمە دەری دەخات،کەخۆی خۆی خنکاندووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کەشەوی ۲٤ی ئەم مانگە ژنێکی تەمەن ۲۶ساڵ لە شەڵتەری ژنان لەگەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی خۆی خنکاند و شەوی ڕابردوویش لە چاکسازی ژنانی هەولێر ژنێکی دیکە بەسەرپۆشەکەی خۆی خنکاند،واتە لە سێ ڕۆژدا ئەمە سێیەمین حاڵەتی خۆخنکاندنە کەلە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت وبەپێی ئامارەکانی ڕۆژنیووز لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئەمڕۆ ،۱۷۴ کەس لەهەردوو ڕەگەز یان خۆیان کوشتووە یان کوژراون، ئەمە جگە لەو کوشتنانەی کەبەهۆی کردەوەی تیرۆریستییەوە ڕوودەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان