هێرشی پاسەوانان و خزمانی پارلمانتارێکی (ئاکەپە) بو سەر دوکانداران و کوژرانی سێ کەس

KMMK: چوار شەممە ۲٤ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، لە ناوچەی پرسووسی رۆحا لە باکوری کوردستان لە ئەنجامی هێرشی خزم و پاسەوانانی پارمانتار و کاندیدایەکی ( ئاکەپە) بە ناوی ” ئیبراهیم خەلیل یڵدز” بۆ سەر دوکاندارانی ناوچەکە سێ کەس لە ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی ” حاجی ئەسڤەت شەنیاشار ” و دوو کوڕی بە ناوەکانی ” جەلال ” و ” عادڵ ” بەدەستی هێرش بەرەکان کوژران.

هەروەها ئەندامێکی دیکەی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی فازڵ شەنیاشار کە باوک و دوو برای لەم هێرشەدا گیانیان لەدەست داوە، بە برینداری دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە و پاش چارەسەر کردنی برینەکان لە لایەن پۆلیسی تورکیا لە ئامەد دەست بەسەر دەرێت و پاشان رەوانەی دادگەی رۆحا دەکرێت و بڕیاری گرتن و بەندکردنی لەسەر دەر دەکەن.

جێگای ئاماژەیە کە ئاکەپە و لایەنگرانی لە هیچ دەرفەتێک بە مەبەستی سەرکوت و کوژاندنەوەی تینی لایەنگرانی( هەەپە) خۆ لانادەن و بە ئاشکرا و بە پشتیوانی حکومەتی تورکیا درێژە بە هەڵسوکەوتە نەشیاو و دژە مرۆڤایەتیەکانیان دەدەن و تەنانەت سەرەڕای گرتن و بەندیخانە دەست دەدەنە کوشتن و ئازاری جەستەیی لایەنگرانی ( هەدەپە) و لە بری لێپرسینەوە و گرتنی تاوانباران لایەنگرانی هەدەپە بە بێ هۆکار دەگیرێن و بەند دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان