سەقز /بانگهێشت و گوشاری ئیتلاعات بۆ سەرهاووڵاتییان

KMMK: لە درێژەی گوشارەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سەقز بۆ سەرهاووڵاتییان و چالاکانی مەدەنی، چوار هاووڵاتی و چالاکی مەدەنی بۆ ڕۆژی ۲٨ی جۆزەردانی ساڵی ۹۷ بانگهێشتی دادگای ئینقلاب کراون .

موحەمەد عابدی ، لوقمان قوڕەیشی ، عەلی حوسەینی ، سلێمان عەبدی ئەو هاووڵاتییانەن کە بیانوی بەشداری لە نەورۆزی ساڵی ۹٦ی هەتاوییدا بانگێشتی ئیتلاعات کراون و لە دوای دەستبەسەری و لێپرسینەوە هێشتا دۆسیەکەیان تەواونەبوە و بڕیاری دوایی دادگا دیاری نەکراوە .

لە لاێیکی ترەوە هەر لە شاری سەقز ڕۆژی ۲۳ی جۆزەردان بەختیار خۆشنام چالاکی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنوس بە بیانوی تێکدانی ئەمنیەتی گشتی بانگهێشتی لقی ۱۰۱ی دادگای گشتی ئێران لە سەقز کراوە .
موکریان نیوز لەو بواردە نوسیویەتی ، پارێزەری بەختیار خۆشنام لە دادگادا ئامادە نەبوە و خۆشنام داوای لە دادگا کردوە دۆسیەکە بۆ بڕوارێکی تر دوابخرێت و قازی ئەو داخوازیە قبوڵ ناکات و تۆمەتەکانی دادگا بۆ بەختیار ڕوون دەکاتەوە بە کێشەنانەوە بۆ ئاسایشی گشتی تۆمەتباری دەکەن ، هەرچەن بەختیار خۆشنام ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە و ڕایگەیاندوە ، چالاکییەکانی بە بەڵگەوە لە چوارچێوی یاسادا بوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان