گۆشەگیری لەسەر ئۆجەلان بەردەوامە/ بۆ ٧٥٧-ەمین جار، داواکاریی پارێزەرانی لەمەڕ سەردانی رەتکرایەوە

KMMK: پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، یەکێ لە رێبەرانی کورد کە لە گرتوخانەی حکومەتی تورکیا دایە، بۆ جاری ۷۵۷مین چووبوونە دادگای کۆماریی بۆرسا و داوکارییان بۆ سەردانی ناوبراو لە گرتوخانەی ئیمرالی پێشکەشی داواکاری گشتیی دادگاکە کردبوو، بەلام داواکاریی گشتیی دادگای کۆماریی بورسا ئەو داواکارییەی ڕەتکردەوە.

ئوزگور ئەرۆل، ئیبراهیم بیلمەز و موحەرەم شاهین، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ٧٥٧-ەمین جار داوایان کرد کە بتوانن سەردانی بریگرتەکەیان لە دوورگەی ئیمرالی بکەن، بەڵام داوکارییەکە دیسانەوە ڕەتکرایەوە.
داواکاری گشتی وەک ٧٥٦ جاری پێشوو بەبەهانەی وەکوو “کەشتی خراپە”، “کەشتی لە چاککردنەوە دایە” یان “دۆخی نائاسایی” ڕێگای نەدایە پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی ئیمرالی بکەن.

جێگای ئاماژەیە، کە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٢٧ی تەموزی ٢٠١١ وە نەیانتوانیوە ناوبراو ببینن. حکومەتی تورکیا بەم شێوە لە هەڵسوکەوتە هەوڵی ئەشکەنجەی بەرێز ئۆجەلان دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان