تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کوردی بریندار کرد

KMMK: ڕێکەوتی ۲۴ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ” خالید” خەڵکی گوندی گوڵاوێی سەر بە شاری پیرانشار دەکەوێتە سەر مین و لاقێکی خۆی لە دەست داوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ئەم کارەساتە لە کاتی پەڕێنەوەی ناوبراو لە رێگای ” دەستارە ” رودەدات و جیا لە لەدەست دانی لاقێکی خۆی بە سەختیش بریندار بووە.

جێگای ئاماژەیە: ئەم کێڵگە مینڕێژکراوانە هەندێکیان پاشماوەی شەڕێ هەشت ساڵەی ئێران و عێراقن کە لە لایەن ئەم دو وڵاتەوە بە درێژایی سنورەکانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان چێندراون بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەنگار بونەوە لەگەڵ هاتو چۆی کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد نەکتەنانەت ئەم ناوچانە پاک ناکاتەوە بەڵکو لە هەندێک شوێن مینی نوێ دە چێنێت و بەو هۆیەوە نەک کۆڵبران بەڵکو دانیشتوانی سەر سنورەکان دەبنە ئامانج و کارەستای لێ دەکەوێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان