دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە زۆر ناسنامەی تورکی بۆ عەلەوییەکانی عەفرین دەردەکات

KMMK : دەوڵەتی تورکیای داگیر کەربە زۆر ناسنامەی تورکی بۆعەلەوییەکانی عەفرین دەردەکات و بە نیازە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٤ی پووشپەڕ بەکاریانبهێنێت.

داگیرکارییەکانی چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و ئەرتەشی ئەو وڵاتە لە عەفرین بەردەوامە، ئەمجارە فشار لە گەلی عەفرین دەکەن، هەروەها دیموگرافیای ناوچەکە دەگۆڕن و دەستکاری ناسنامە و چاندی عەفرینییەکان دەکات، عەلەوییەکانی عەفرینیش ڕووبەڕووی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورکیا بوونەتەوە.

دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی عەلەوییەکانی عەفرین لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٤ی پووشپەڕ دا تورکیادا بەکاربهێنێت، ناسنامەی تورکییان بۆ دەردەکات.

هه روه ها دەوڵەتی تورکیا بەزۆر ناسنامەی تورکییان داوەتە دانێشتووانی گوندی کۆکانێ-ی سەر بە شارۆچکەی ماباتای عەفرین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان