تەپوتۆزی بیاوانەکانی ڕۆاژاوی عێراق بۆ دەبێت ژیانی و ژینگەی کوردستان و ئاڵۆز بکات ؟

KMMK:

بەپێی ئەو ڕاپۆرت و هەواڵو وێنانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بڵاو کراونەتەوە ، لە حەوتوی ڕابردوەوە تا ئێستا گەرەلول و تەپوتۆزێکی چڕ ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە و خوێندنگاکانیان بەو بۆنەوە داخستوە .

ئەمە جگە لەوەی نەخۆشخانەکان پڕ بوون لە نەخۆش بە هۆی کەش و هەوای پیس و خنکێنەرەوە و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیش بەساڵانە ئەم دیمەنانە دەبینن و هیچ کردەوەێیکی پێشگیرانەش ئەنجام نادات .

لە دوای ڕوخانی حکومەتی بەعسی عێراق و پروسەی ئازادی عێراق و سەرهەڵدانی شەڕ و شێواوی لەو پارێزگایانەی کە زۆرتر سونەی عەرەبی تێدا بوو و کەم کردنەوەی بەرهەمی کشت و کاڵی و کەم کردنی ئاوی بەنداوی فوڕات کە لە باکوری کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و حکومەتی تورکیە وەک کارتی گوشارێک پێشی ئاوەکەی گرتوە بۆ وڵاتی سوریا و عێراق و زیاد بوونی بیاوان و وشکەساڵی ، هۆکاری سەرەکی ئەم تەم تۆز و کەش وهەوا ناخۆشەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای ئەهوازە .

ئەو جۆرەی کە باس دەکرێت ساڵانی پێشوو حکومەتی بەعسی عێراق بە کۆپتەر جۆرێک پاڕافینی دەپرژانە سەر بیاوانەکان و وەک تۆزشکێک لە وەرزی بەهار و هاویندا پێشی لە گەردەلولی بیاوانەکان دەگرت .

ئەوەی جێگای باسە ئیستا کە کۆماری ئیسلامی دەستێکی باڵای لە دەستێوەردانی سیاسی عێراقدا هەیە و هەردوو حکومەت عیراقی و ئێرانی سەر بە سیستمێکی ئاینی و شێعەی دوازەدە ئیمامین ، بۆچی بە جێگەی هەڵایسانی شەڕ و دووبەرەکی لە وڵاتانی سوریە و عێراق و ناوچەکەدا کارێک ناکات پێش لە ئالودە بونی ژینگەی زۆربەی خاکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان