وڵاتی میسر داگیرکردنی عەفرینی بەپاکتاوی ڕەگەزی ناوزەد کرد

KMMK: پەڕلەمانی وڵاتی میسر لەکۆبوونەوەی پەڕلەمانی خۆیدا، سەرەڕای لێدوان و وتووێژ لەمەڕ پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوین وسیاسەتە شەڕانگێزیانەکانی تورکیا،دەسدرێژی وهێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستانی هاوشێوەی پاکتاوی ڕەگەزی ساڵی ۱۹۱۵ی ئەرمەنییەکان پێناسە دەکات.

پەڕلەمانی میسر هێرشی داگیرکەرانەی ئەم دوایانەی تورکیا لەعەفرینی وەکوو بەڵگەی تەواوی ژینۆساید و پاکتاوی ڕەگەزی گەلی کورد زانیووە.لەدەسپێکی شەڕو هێرشی چەکداری نورکیا دژبە کانتۆنی عەفرین، وڵاتی میسر تەنیا وڵاتی ناوچەکەبوو کە خوازیاری هێرشەکانی داگیرکەرانەی ترکیا ومەحکوومی کرد.

جێگەی باسە کە دەوڵەتی تورکیا لەهەوڵی ئەوەدایە کەبە گواستنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی گرێدراوەکانی وبنەماڵەکانیان بۆسەر عەفرین، دێمۆگرافیای حەشیمەتی کانتۆنی عەفرین بگۆڕێ وئەو دانیشتوانەی کەلەوێ ماونەتەوە والێ بکات  کە لەوێ کۆچ بکەن.

بەپێی ڕاپۆڕتەکان، دەوڵەتی تورکیا جگەلە نیشتەجێ کردن وگواستنەوەی عەرەبە سورییەکانی دانیشتووی تورکیا بۆعەفرین، لەهەوڵی ئەوەدایە، گرووپی جیهادی فەیلەق الڕەمان وبنەماڵەکانیان نیشتەجێی عەفرین بکان.

لە درێژەی بەیاننامەکە دا هاتووە کە لە دژی کوردەکانی ڕۆژئاوا وباشووری کوردستان هێرشی پاکتاوکردنی نەتەوەیی ئەنجام دەدرێت.

کۆمیتەکە داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە داوا لە تورکیا بکات کە سوپاکەی لە خاکی تورکیا وعێراق بکشێنێتەوە، وهەوەها وترا کە بێدەنگی لە هەمبەر ئەو داگیرکاریەی سوپای تورکیا جێگای نیگەرانییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان