ئاگرتێبەربوونی خێوەت و کانێکسی بوولەرزە لێدراوانی سەرپێڵ زەهاو

KMMK: رۆژی ۴ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی ڕێژەیەکی بەرچاو لە خێوەت وکانێکسەکانی بولەرزە بەرکەوتوانی شاری سەرپێڵ زەهاو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ناستانداربووانی جێگیرکردنی ئەم خەساربەرکەوتوانە لەئاگردا سوتاو خەساری گەورەی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی کوتەی قایمقامی شاری سەرپێڵ زەهاو، کانێکسەکان لەناوچەی گوندنشینی پاونار لە نێزیک زانکۆی پەیام نوور ولەمەوداگەلی ناستاندار و متمانە پێنەکراو جێگیر کراون و جنس(مادە)ی خێوەت وکانێکسەکان لەومادانەی پێک هاتوون کەبەخێرایی گڕدەگرن.

جێگەی بیرهێنانەوەیە، پترلە چوارمانگ بەسەر بولەرزەی مەترسیداری پارێزگای کرماشان تێدەپەڕێ کەبوو بەهۆی مردن و برینداری وکەمئەندامی وکۆچبەربوونی هەزاران کەس، بەڵام حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ چەشنە پێداویستییەکی سەرەتایی ژیانی بۆئەوان دەستەبەر نەکردووە وبەردەوام لەدۆخێکی دژوار وناجێگیر بەبێ هەبوونی پێداویستی لەخێوەتەکان دەژین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان