چوارمانگ مووچەی پاشەکەوتی کرێکارانی شارەوانی مەهاباد

KMMK: بەگوێرەی هەواڵەکان ڕێکەوتی ۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، مووچەی پاشەکەوتی سەرجەم مانگەکانی ڕەشەممە،ڕێبەندان، ڕەزبەر وخەزەڵوەر وزێدەکارییەکانی سەرماوەز و بەفرانباری ساڵی ڕابردووی کرێکارانی شارەوانی مەهاباد تائێستە پێیان نەدراوە.

بەپێی کوتەی نوێنەری کرێکاران بڕی ۸ میلیارد و۳۰۰ملوێن تمەن مووچەی پاشەکەوت بووە و شارەوانی مەهاباد سەرەڕای بەڵێن و وادەی زۆر تابەئێستە لەهەمبەر پێدانی مووچەی کرێکاران دەسپێشخەری نەکردووە.

جێگەی باسە کە ، ساڵی ڕابردوو زۆرترین ناڕەزایەتی کرێکاری لەئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو، وئەم ناڕەزایەتیانە سەرەڕای ئەوە بە شێوەی مەدەنیانە و دوور لە توندوتیژی بوون بەڵام حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتوندوتیژی جوڵاوەتەوە وچالاکانی کرێکاری بەتۆمەتگەلی ئاژاوە نانەوە وبەسازکردنی دۆسیەی ئەمنییەتی ڕەوانەی زیندانی کردوونوبەپێی یاساکانی کرێکاری، لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ کرێکارانی مافی سەندیکا و دامەزراوەی کرێکاریان هەیە بەڵام حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران مۆڵەتی هەبوونی سەندیکا وناڕەزایی لێ زەوت کردوون وئەمەیش لەخۆیدا پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤ دێتە هەژمار.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان