تەقینەوەی هاوەن بوە هۆی گیان لەدەست دان و بریندار بونی سێ کەس

KMMK:ئەمڕۆ هەینی ۳ی خاکەلێوە لە سەرئاوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام تەقینەوەی هاوەن بوە هۆی گیان لە دەست دانی دوئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی “شوکروڵا رەحیمی ” و ” عەلی رەزا رەحیمی” کوڕی شوکروڵا و هەر بەو هۆیەوە دایکی بنەماڵەکە بریندار دەبێت.

ئەم کەسانە ویستویانە خەرج و تەقەمەنی نێو هاوەنەکە دەر کەن کە دەبنە هۆی تەقینەوەی هاوەنەکە و کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە: ئەم کەرەستە تەقەمەنیانە دەگەڕێنەوە بۆ شەڕی نزیک بە سێ دەیەی پێش ئیستای ئێران و عێراق و کەمتەرخەمی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر هەڵگرتنەوە و پاکژی کردنەوەی ناوچە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گۆڕەپانە مین رێژ کراوەکان دەبێتە هۆی خولقاندنی کارەساتی لەو چەشنە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان