هێرشی هێزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامی بۆسەر گوندی نێی مەریوان

هێرشی هێزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامی بۆسەر گوندی نێی مەریوان

هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەواڵی پەلاماری هێزێکی سەت کەسی هێزە چەکدار وئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر خەڵکی گوندی نێ لەمەریوان ڕاگەیاندووە.

چەندد ڕۆژ بەرلە نەورۆز وەزارەتی ئیتلاعات بانگهێشت وهەڕەشەی لەگەنجان کردووە لەئەگەری هەرچەشنە بەڕێووە بردنی نەورۆز لەگەڵ گرانترین کاردانەوە ڕووبەڕوو دەبنەوە.

گوندی نێ هەموو ساڵێک ڕێوڕەسمی نەوروز بەباشترین شێوە بەڕێوە دەبات بەڵام ئەمساڵ ڕێگری لەبەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە کرا.

هەواڵنێریKMMK لەدرێژەدا دەڵێ: ڕۆژێک بەرلە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەم گوندە کەشێکی ئەمنییەتی سەپێنرا بەسەرماندا و ڕێگری کرا لەهاتووچۆ وگردبوونەوەی خەڵک.
خەڵکی گوندەکە وەکوو هەرساڵێکی دی دەستیان دایە ئامادەکاری بەڕێوە بردنی نەورۆز کەلەگەڵ هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووە دەبنەوە.

خەڵکی گوند ، بەرگری لەخۆیان دەکەن وبەکەرەستە ئاسایی وەکوو بەرد ودار بەرنگاری ئەم دەسدرێژییە دەبنەوە.

هێزە چەکدارەکان کاتێکە لەگەڵ بەرگری خەڵک ڕووبەڕوو دەبنەوە لەشارەکانی دەورووبەر هێزی دژەشۆڕشی زۆرتر خڕ دەکەنەوە بەگازی فرمێسک ڕێژ هەموو خەڵکی گوندەکە دەکەنە ئامانج.

گازی فرمێسک ڕێژ دۆخی منداڵان وبەساڵاچوان دەخاتە مەترسییەوە وخەڵک بە کەمکردنەوەی کاریگەری ئەم گازە لەسوتاندنی تایەی ماشین کەڵک وەردەگرن.

هەواڵنێری مافی مرۆڤی کوردستان لەدرێژەدا دەڵێ ؛ ۳ هاوڵاتی بەناوەکانی ” محەممەد، زانیار و ڕێبوار” دەسبەسەر ولەچارەنووسیان زانیاریەک بەدەستەوە نییە.
کەشی گوندەکە تائێستە میلیتاریزەیە وهاتووچۆ لەگوندەکانی دەورووبەر وشاری مەریوان لەژێر چاوەدێری قورسی ئەمنییەتیدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان