لەئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چۆمان چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا

KMMK :بۆردومانەکە کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجام دراوە و گوندەکانی وەسان و سەرکان و ماونای سەر بە شارەدێی قەسرێ-یان لە سنوری چۆمان لە دۆڵی باڵەیان-ی پارێزگای هەولێر کردووەتە ئامانج.

هاوکات ماڵپەڕی ڕۆژ نیوز ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو چوار کەسەی شەهید بوون لە گوندی سەرکان بوون و دوانیان پێشمەرگەن، هەروەها بۆ سەیران ڕوویان لە ماڵە گەشتیارییەکانی ئەو گوندە کردووە و هەرچواریان هاوڕێی یەکتر بوون.

سوپای تورکیا لەماوەی ڕابردوودا لەو سنورەوە بەدرێژایی ١٥ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و ناوبەناو گوندەکان بۆردومان و تۆپباران دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان