بڵاوکراوەی چالاکانی کلتووری خۆراسان لەسەر ئیدانەکردنی داگیرکەری تورکیا لە عەفرین

KMMK: ئەمڕۆ ۲٨ی رەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی، چل کەس لە چالاکانی کلتوری خۆراسان پەیوەست لەگەڵ هێرش، کوشتن و داگیرکەری شاری عەفرین لە لایەن حکومەتی تورکیا، راگەیاندنێکیان دەر کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: عەفرینی قارەمان و نەبەز، عەفرینی تەنیا، بریندار، کۆژاوە، دوراودور و دور لەچاو لە هێرشی بەربڵاوی نەوەکانی عوسمانی و سەلەفیە خوێن مژەکان لەوپەڕی مەغدوریدا نزیک بوەتەوە لە داگیرکردنی تەواو.

لەم راگەیەندراوەدا باس لە بێدەنگی شەرمینی کێشەگەلی ماڵکاولکەری کوردان و سیاسەتی بەرژەوەندی خوازانەی ناوچەکە و نێودەوڵەتی کراوە.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە چالاکانی کوردی خۆراسان هێرشی بە کۆمەڵی ئەردوغان و بەکرێگیراوانی بۆ سەر عەفرین کە بوەتە هۆی رشتنی خوێنی شارۆمەندان و داگیر کردنی بەشێک لەم شارە قارەمانە و بەرگرە، ئیدانە دەکەین و لە ئازادیخوازان و دڵسۆزانی نێودەوڵەتی داواکارین لە هەمبەر ئەم داگیرکاریە ئاشکارە چیتر بێدەنگ نەبن و دێر نابیێت رۆژێک کە مافی ژێردەستەکان لە ژێر سێبەری زانست و یەکبون و بەرخۆدان بگەڕێتەوە و شەرمەزاری هەتا هەتایی بۆ داگیرکەران و بێدەنگەکان و هاندەرەکان ئەم زۆرداریە مێژوییە بمێنێتەوە.

ناسناوی کوردانی خۆراسان:
۱:عەی رەزا سپاهی لایین
۲:رۆیا ئیسمایلیان
۳:ئایدا عەباسی
٤:یەڵدا عەباسی
٥:سومەیە راهنەما
٦:ئەندازیار عەلیرەزا شایستە
۷:موحەمەد قوربانی
۸:سارا سودمەند
۹:گوڵی شادکام
۱۰:مەهدی جەعفەر زادە
۱۱:موحەمەد رەحیمی( ئاوات)
۱۲:مەحبوبە سەعادەت مەند
۱۳:عەلی رەجەب زادە (گەلیل)
۱٤:جەواد رەزایی
۱٥:جەلیل عەلی زادە
۱٦:مەهدی رەزا زادە باج گیران
۱۷:مەحبوبە رەزا زادە باج گیران‌
۱۸:مریەم خەتیبیان
۱۹:فاتیمە بەزمی
۲۰:حەسەن شایستە
۲۱:حوسەین شایستە
۲۲:رزگار سپاهی (زەیدی)
۲۳:عەباس عەلی عیفەتی
۲٤:ناسر خاکشۆر
۲٥:دکتۆر سادق فەرهادی
۲٦:موحەمەد قوربانی
۲۷:موحەمەد فەرخوندە
۲۸:مەهدی گەنج بەخش لایین
۲۹:عەلی گەنج بەخش لایین
۳۰:ئەحمەد رەمەزانی لایین
۳۱:شیرین کوردستانی لایین
۳۲:زانیار گەنج بەخش لایین
۳۳:حەسەن سەیفی تیتکانلو
۳٤:ئەحمەد عەلی نیا ئۆغاز
۳٥:حەمید ئەحمەدی
۳٦:جەواد عەلی نیا (دیار)
۳۷:موسلیم موتەلیبی
۳۸:ئاگرین حوسەین زادە
۳۹:ئەوین فەرخوندە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان