کەوتنەخوارەوەی کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی ڕاوەدونان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk): ڕۆژی ۲۷ی ڕەشەممەی ئەمساڵ بەهۆی ڕاوەدونانی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی محەممەد خەڵکی گوندی(ئەسکۆڵ)ی مەریوان لەبەرزاییەکانی گەردەنەی”تەتە” کەوتە خوارەوە و بەگرانی بریندار بوو.

کۆڵبەرانی کورد لەناوچەی ناوبەری ڕۆژهەڵات، باکوور و باشووری کوردستان، بەشێوەی بەردەوام دەکەونە بەر هێرش و پەلاماری هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم هۆیە، یان بە گرانی بریندار بوون، یان گیانیان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لەهەڵدێر، تەقە، سەرما و ڕنووەبەفر لەدەست دەدەن.

لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی کار، نەتوانینی دابینکردنی بژێوی ژیان، خەڵک ڕوویان لەکاری کۆڵبەری کردووە کەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەکەونە بەر هێرش وپەلاماری بەردەوام.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان