پێشێل کاری مافی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان

رۆژی ژنان بە بیر هێنانەوەی پێشێل بوونی رۆژانەی مافی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە وەبیرهێنانەوەی بڕێک لەم خاڵانە بەیاد دێنینەوە و بە هیوای گۆڕانکاری و هەوڵدان بۆ باشتر بوونی هەلومەرجی ئێستای ژیانی ژنان.

۱. ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەمو چرکەیەک بەرەو ڕووی نەبونی ئەمنیەت لە نێو بنەماڵە، گۆڕەپانی پیشەیی و کۆمەڵایەتی دەبنەوە و لە خاڵانە ئازار دەچێژن و بە هۆی تابۆی کۆمەڵگا و لە هەمو هەلومەرجێکدا ژنان وەک دوایین تاوانبار دەناسرێن، ناتوانن لەم خاڵانەی پێشێلکاری مافەکانیان بدوێن، لێدان و توندووتیژی لە لایەن پیاوانی بنەماڵە ( باوک، هاوژین، برا) دەست درێژی کردنە سەر لەلایەن پیاوانی بنەماڵە و خزمان بۆ سەر کچانی کەم تەمەنی بنەماڵە و … ئازار و ئەشکەنجەی سێکسی لە شوێنی کار و خوێندنگا، سوکایەتی و ئازارەکانی سەر شەقام لەم خاڵانەیە.

۲. رێژەی بەر فراوانی بێکاری ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و رێژەی هۆرتەوبەرەی (درآمد) کەم و هەلومەرجی نالەباری کاری بۆ ژنان.

۳. نەبونی سەربەخۆیی ئابوری و بیڕۆکەیی بە هۆی ئەو سیستەمەی کە ژنان بە کۆیلەی بونی ژنان بە بیانوگەلی ئایینی و شەرعی، دەستەمۆ بوون و هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی، لە رادیۆ و تی ڤی و میدیاکان کە بڵاو دەکرێنەوە. چاو لەدەست هێشتنەوەی ژنان بۆ هاوژین یا باوک لەم سیستەمەدا جێگرە. ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان تەنانەت ئیزنی ئۆغرکردنی بە بێ رەزامەندی هاوژین یا خود باوکیان پێ نەدراوە.

۴. توندوتیژی جەستەیی و دەرونی لە دەرئەنجامی دەبێتە مردن، خۆکوشتن و خۆسوتاندن، کەم ئەندامی جەستەیی و نەخۆشینی دەرونی. کوشتن و خۆکوژی ژنان رو لە زۆربونە و بەرەو روی خەمساردی حکومەت بوەتەوە.

۵.یاساگەلی نابەرابەر و گەندەڵی گۆڕەپانی دادوەری لە بەرانبەر کێشەی ژنان: یاسای نابەرابەری میرات، تەڵاق، نابەرابەری ژنان و پیاوان وەک شایەت لەدادگاکاندا، هەروەها ژنان وەک نیوەی پیاوان ئەژمار کردن و کۆ لەگەڵ گەندەڵی سیستەمی دادوەری کە لەساڵانی رابردودا بۆ ژنان لە بری چارەسەر کردنی کێشەکان لە دادگەکاندا پێشنیاری پەیەوندی جنسی پێ دەکرێت. ئەمانە لەو گرفتانەن کە لەوانەیە هەمو ژنان بەرەورووی بوبێتنەوە.

۶. کڕین و فرۆشتنی مرۆڤ: لەگەڵ ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی هەلومەرجی زۆر خراپی ئابوری و توندوتیژی پیاوانی گیرۆدەی مادەی هۆشبەر و خواردنەوەی کوحولی لەم گۆڕەپانەدا چۆن دەکرێت لەبیر بکرێن و بۆ دەبێت کۆمەڵگا هێزی بەرگری لە ژنان و منداڵانی نەبێت و گۆڕەپانێکی ئەمنیان بۆ دەبین نەکات؟ بەپێی خاڵی دووەمی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ، ئەم ئازادی و مافانەی کە لە جاڕنامەکەدا ئاماژەیان پێکراوە ‌ھەموو مرۆڤێک بە شێوەی یەکسان و بە بێ ھیچ چەشنە جیاوازییەک دەگرێتەوە.

بە پێی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تا داویین رۆژەکانی مانگی رێبەندانی ئەمساڵ ۶۱ خۆکوژی و کوشتنی ژنان رووی داوە، کە ۱٤ کوشتنی ناموسی، کوشتنی ئەندامانی بنەماڵە و تێزاب پاشین و سوتاندنی ژنان بە مادەی سوتەمەنی و ۴۷ خۆکوشتن لەم رێژەیەدا جێی گرتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان