• پەیوەندی
  • ئەندامیەتی
  • پەیڕەو و پڕۆگرام
  • ئارشیڤ
English | فارسی

KMMK

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان

facebook
rss
twitter
youtube
telegram
  • دەستپێک
  • هەواڵەکان
  • ڕاپۆرت
  • لێدوان
  • بەسەرهاتی زیندانی
  • زیندانیان
  • بەڵگەکان

بەردەوامی تێرۆری کادر و پێشمەرگەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان

07.03.2018
by Kurdistan Human Rights Association
0 Comment

KMMK: شەوی سێشه‌مه‌ له‌ سه‌ر چوارشه‌ممە ۱۵ له‌ سه‌ر ۱۶ی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۶، لە بۆسەیەکی تیرۆریستی دا لە ناوچەی ڕانیە، قادر قادری ئەندامی دێرینی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کەوتە بەر دەسترێژی گولە و لە ئاکامدا گیانی بەختکرد.

شه‌وی ڕابردوو سێشه‌مه‌ له‌ سه‌ر چوارشه‌ممە ۱۵ له‌ سه‌ر ۱۶ی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۶، قادر قادری٬ کادر و فه‌رمانده‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە مێحوه‌ری بالیسان_چوارقوڕنه‌،دره‌نگانی شه‌و ده‌درێته‌ به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌رمه‌که‌ی که‌ زیاتر له‌ 20 گولله‌ی وێ كه‌وتووه‌، له‌ ده‌وروبه‌ری ماشێنه‌که‌ی له‌ نزیک گوندی “هه‌رته‌لێ”‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. ده‌رده‌که‌وێ که‌ ناوبراو له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماشێنه‌که‌ی ده‌سڕێژی لێ کراوه‌. ته‌رمه‌که‌ی له‌ لایه‌ن پۆلیس بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه‌ ڕاگوێزراوه‌.
تێرۆری ئەو کادێرەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کاتێک دایە کە حەوتووی رابردوو، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به ناوی سەلاح رەحمانی کەوتە بەر پەلاماری تیرۆر کە لە ئاکام دا خۆیی بریندار بوو و کورەکەشی بەناوی سەلاح رەحمانی گیانی لە دەست دا.
جێی ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە رابردوودا بە دەیان ئەندامی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی لە باشووری کوردستان تیرۆر کردبوو، ئەو دوو کردەوە تێرۆریستیە، سەرلەنوێ دەست پێ کردنەوەی کردوە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نیشان دەدات، کە دیسان دەیهەوێت بە تیرۆر، سەرکوت و نانەوەی ترس حیزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بێدەنگ کات.
کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک تاوانباری سەرەکی ئەو تیرۆرانە دەبینرێت، بەتایبەت کە لەکارنامەی ئەو حکوومەتە دا بەسەدان کردەوەی لەم چەشنە هەیە.
جێی ئاماژەیە کە، پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لەو تیرۆرانە بکات، بەپێی ئەوەی کە ئەو گیانبەختکراوانە لە باشووری کوردستان دەژیان، بەرپرسیاریەتی پاراستنی ژیانیان لە ئەستۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

بڵاوکردنەوە
  • google-share
  • ڕاپۆرت
  • لێدوان
راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ژانویەی ٢٠١٩
08.02.2019
راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی دیسەمبەری ۲۰۱٨
02.01.2019
ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی نۆڤەمبەری ۲۰۱٨
05.12.2018
ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئۆکتۆبری ۲۰۱٨
01.11.2018
ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی سێپتەمبری ۲۰۱٨
01.10.2018
دیاری کردنی خەڵات بۆ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان سەلمێنەری ئاشکرای پێشێلکاری مافی مرۆڤە
07.11.2018
رێز دەگرین لە رۆژی دەی ئۆکتۆبەر رۆژی نێودەوڵەتی بەرەنگاری سزای سێدارە
10.10.2018
لەسێدارەدانی لاوانی کورد بوەستێنن/ گیانی گیراوانی کورد لە مەترسیی دایە
07.09.2018
مەراسمی چلەی شەهید ئێقباڵ لە پێنجوین بەڕێوە چوو
26.08.2018
راگەیەندراوی پێنج ناوەندی مافی مرۆڤی لەسەر دەستبەسەرکردن و مەترسی ئەشکەنجە دانی دوو بەندکراوی کورد
11.08.2018

ببنە بێنەرمان

بۆ وەرگرتنی هەواڵەکان ئیمایلی خۆتان لێرە دابنێن.

Please wait...

ئێمە لە یوتوب

ئێمە لە فەیسبووک

تێلێگرامی ئێمە

ئێمە لە تویتەر

Tweets by @KurdistanKmmk

ماڵپەری پەیوەندی‌دار

  • رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی
  • چاودێری مافی مرۆڤ
  • نەتەوە یەکگرتووەکان
Copyright © 2015 KMMK
Contact us via info [at] kmmk.info