برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk:

ئەوڕۆ ۱٤ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی هەتاوی لەسنووری “گوندی بڕوێشکانی ــ نەنۆری “ی بانە(ناوبەری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان) دوو کۆڵبەری کورد کەهەردووک برابوون بەناوەکانی “کامران ویادگار ئەمینی” بەهۆی کەوتن بەسەر مین دا ،کامران لاقێکی لەدەستدا و یادگاریش لەدۆخێکی نالەباری پزیشکیدایە.

جێگەی باسە لە۸مانگی کۆتایی ئەمساڵەوە تائێستە ۴ کارمەند وکۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە و٤۲ کەسی دیکەیش بریندار بوون. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان