پەرۆشی وهۆشداری ڕێخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی لەهەمبەر زۆربوونی قوربانیانی مەدەنی لەعەفرین

ک م م ک: بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی لێبوردەیی نێودەوڵەتی کەلە بەیانیەیەکدا ڕایگەیاندووە کوژرانی ۹۰هاوڵاتی مەدەنی لە کانتۆنی عەفرین لەباکووری سوریا بەهۆی هێرش وپەلاماری تورکیا بۆئەوناوچەیە پشتڕاست کردۆتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە “لین مالوف” بەرپرسی لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی لێبوردەیی نێودەوڵەتی کوتی:تێهەڵچوونی ناوبەری هێزەکانی تورکیا لەگەڵ کوردەکان بووە بەهۆی گیان لەدەستدانی ڕێژەیەکی بەرچاو خەڵکی سڤیل وگیانی خەڵکی هەموو هەرێمەکە لەمەترسیدایە.
ناوبراو جەختی کردەوە کە بۆردمانکردنی شار وگوند وئەوشوێنانەی خەڵکی تێدا دەژین جێی پەرۆشی ودڵەڕاوکێیە وبەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ،بەکار هێنانی تۆپخانە ئەوچەکانەی کە لەگۆترەیی دەهاوێژێن دژبەخەڵکانی مەدەنی قەدەغەیە وپێویستە پێشی پێ بگیردرێ.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ڕێخراوی مانگی سووری کوردی لەعەفرین، لە۲۲ی ژانویەی ۲۰۱۸ وە تا ۲۱ی ڤێبریە ، ۹۳ کەس لەخەڵکی مەدەنی بەهۆی هێرشی تورکیاوە بۆسەرعەفرین گیانیان لەدەست داوە کە۲٤کەسیان منداڵ بوون.هەروەها ۳۱۳کەسیش بریندار بوون.

ڕێخراوی نێودەوڵەتی هەروەها هەواڵی تۆپباران کردنی ناوچەی ئەعزاری کردووە کەلەبن کۆنتڕۆڵی هێزەکانی لایەنگری تورکیا لەباکووری سوریادایە کەبەو هۆیەوە ٤کەس گیانیان لەدەستداوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کودستان