دەوڵەتی تورکیا خوازیاری تیرۆری ساڵح موسلیم ــه

ک.م.م.ک : دەوڵەتی تورکیا بە شێوازێکی ئاشکرا وڕوون خوازیاری یەکێک لەڕێبەران لە ڕۆژئاوا کوردستانە.

دەوڵەتی تورکیا، ساڵح موسلیم یەکێک هاوسەرۆکانی پێشووی پ.ی.د ،ی خستۆتە نێو لیستەی تیرۆری خۆیە وبۆ تێرۆری ناوبراو بڕی ۴میلیارد دولاری ئەمریکی خەڵاتی دیاری کردووە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە وداوای فەرمی تیرۆر،سیاسەتی بەردەوامی دەوڵەت وحکوومەتی تورکیا لەپێناو کوردەکان بووە کەئەمڕۆ بە ئاشکرایی باسی تیرۆری دەوڵەتی لێدوان دەدەن.
لەدەسپێکی سەرهەڵدان وبنیات نانی حکوومەتی تورکیا، حکوومەتی ئەم ووڵاتە کوردانی کوشتوبڕو ژینۆساید کردووە و ڕێبەرانی کوردی ئێعدام ،تیرۆرو زیندانی کردووە.
داوای تیرۆری ساڵح موسلیم ودیاری کردنی خەڵات ،نیشانەیەکی ئاشکرا وڕوونە لەسەر تیرۆری دەوڵەتی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە کەپێویستە ڕێخراوی نێودەوڵەتی وئورگانە چالاکە جیهانیێەکان لەپێوەندی لەگەڵ بەرگری لەتیرۆر دەستێوەردان بکەن وخوازیاری وڵامدانەوە بن لە تورکیا لەم پێوەندییەدا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان