دادگای ورمێ سزاێیکی قورسی بە سەر گۆرانیبێژێکی ڕۆژهەڵاتدا سەپاندوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :
kmmk
لە بڕواری ۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹٦ی هەتاوی گۆرانێژێکی میلی بەناوی پەیمان میرزادە دانیشتوی گوندی گونکچین سەربە شارستانی ورمێ لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت :لە دوای ۲ حەوتو دەستبەسەری لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی شار ورمێ لقی ۳ ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی خوێندنی ستران و سرودی شۆڕشگێڕی کوردی و پڕوپاگەندا دژی نیزامی ئیسلامی ، پەیمان میرزادەی بە ٦ مانگ زیندان سزا داوە .
ناوبراو لە بەندی ۳ی زیندانی ورمێ زیندانی کراوە و بەرپرسانی زیندان وێڕای داخوزی پەیمان میرزادە لە هەناردەکردنی بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی خۆ دەبوێرن.
هونەرمەندان و نوسەران و ڕۆژنامەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمو چالاکێیکی ئەدەبی و هونەرییان لە زەوت دەکرێت و بە هەزاران بەرهەمی هونەری دەستی بەسەرڕاگیراوە و خاوەن قەڵەم و ئەندێشە یان ڕاونراوە یان لە زیندان ئاخێنراون و ئیزنی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە لایەن سازمان تەبلیغاتی ئیسلامییەوە لێ زەوت کراوە و دەکرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان