خۆسووتاندنی ژنێکی گەنج لە بۆکان

خۆسووتاندنی ژنێکی گەنج لە بۆکان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ۱۸ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی ژنێکی گەنج بەناونیشانی “ش.ئ” ی تەمەن ۱۹ساڵ وخەڵکی گوندی “ئوچ تەپە”ی سەربەشاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی دایە خۆسووتاندن و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری تەورێز بەڵام بەهۆی گرانی برینەکانی دوێنێ ۱۹ی بەفرانبار گیـــــــــانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی دابوویە خۆسووتاندن.

بەپێی ئەماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، خۆکوژی و کوشتن لە۹مانگی ڕابردووداــ ۷۷ڕووداو؛ ۳۵ ژن و۲۸پیاو و هەروەها ۱٤ڕووداوی کوشتن وکوشتنی نامووسی، کوشتنی ئەندامانی بنەماڵە و تێزاب ڕژاندن و ئاگرتێبەردانی ژنان بەبێنزین هاتۆتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان